هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 

ده‌رمانی بڵق هێنه‌ر له كۆنكریت

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

  Aroten T704 شله‌یه‌كی بڵق هێنه‌ر له كۆنكریتدایه كه ده‌بێته به‌دیهێنانی بڵقی زۆر وورد له تێكه‌ڵه‌ی كۆنكریت كه تایبه‌تمه‌ندی زۆر باش به كۆنكریت ئه‌دات. بڵقه‌كانی به‌دیهاتوو له‌باری ووردی و به‌رده‌وام بوون له ماوه‌یه‌كی زۆر ، توانای گواستنه‌وه و ڕژاندنی كۆنكریت به پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆنكریت به‌دیده‌هێنێت.

شێوه‌ی كاردانه‌وه:

 ئه‌م مادده‌یه له یه‌ك سه‌ری خۆیدا زنجیره‌یه‌كی درێژی هایدرۆكاربۆنی و له سه‌ره‌كه‌ی دیكه‌دا بارگه‌یییه. سه‌ری بارگه‌ییه‌كه ڕه‌وتی وایه كه له ئاودا بمێنێته‌وه به‌ڵام سه‌ره‌كه‌ی دیكه بۆ هه‌وا خۆی ڕاده‌كێشێ. ئه‌م كرده‌وه ده‌بێته هۆكاری به‌دیهێنانی بڵقێكی درێژخایه‌ن له ناو تێكه‌ڵه‌ی كۆنكریت . كاریگه‌ری ده‌رمانی بڵق هێنه‌ر له تێكه‌ڵه‌ی كۆنكریت له خشته‌ی خواره‌وه وورده‌كاری له‌سه‌ر كراوه

پارامتر ئه‌نجام
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چیمه‌نتۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وا
به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رمی چیمه‌نتۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وا
سه‌ركه‌وتنی ئه‌ڵكالییه‌كان سه‌ركه‌وتنی ڕێژه‌ی هه‌وا
سه‌ركه‌وتنی گه‌رما كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وا
پۆمپكردنی كۆنكریت كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وا

شێوازی به‌كارهێنان:

Aroten T704 به كۆنكریتی ئاماده‌كراو یان به ئاوی تێكه‌ڵه سه‌ربخه‌ن و بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك تێكه‌ڵكردن به‌رده‌وام بێت.

ڕێژه‌ی به‌كارهێنان:

 باشترین ڕێژه‌ی به‌كارهێنان گرێدار له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی كۆنكریت 0.01 هه‌تا 0.6 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆیه . بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی ته‌واو پێویسته پشكنین له‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌ی پشكنیی بكرێت .

مه‌رجه‌كانی كۆگاكردن:

 پێویسته له په‌رداخه‌كانی سه‌ره‌كی به درگای داخراو و له سنوری گه‌رمایی 5 هه‌تا 30 پله‌ی سانتیگراد، كۆگابكرێت. ئه‌م به‌رهه‌مه به مه‌رجه‌كانی ئاماژه پێكراو بۆ ماوه‌ی 6 مانگ توانای به‌كارهێنانی هه‌یه . له ئه‌گه‌ری سه‌هۆڵێدان پێویسته به گه‌رمكردنی به‌رهه‌مه‌كه له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردن، ئاسایی بكرێته‌وه .

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی قاوه‌یی
ڕێژه‌ی سولفات نییه‌
ڕێژه‌ی كلۆراید نییه‌
چڕی 1.01 ±0.02  gr/cm3

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه ژه‌هراوی یان هه‌ڵگرسێنه‌ری ئاگر نیه . له كاتی به‌كارهێنان له ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن . ئه‌م مادده‌یه خووراكی نیه و له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێست و چاو به زووترین كات به ئاو بیشۆرنه‌وه .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانبه‌كارهێنان ستاندارده‌كانPDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • په‌رداخه‌كان 20 لیتری
  • به‌رمیله‌كان 220 لیتری
  • خه‌زنه‌كان 1000 لیتری
  • ئه‌گه‌ری گوواستنه‌وه به كامیونت و بارسته‌یی به داواكاری كڕیار هه‌یه .

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی كۆنكریت به‌رانبه‌ر ئه‌ڵقه‌كانی سه‌هۆڵێدان و تووانه‌وه
  • دابه‌زاندنی ده‌ڵاندن
  • دابه‌زینی ئاستی جودابوونه‌وه و ئاولێكه‌وتنه‌وه
  • سه‌ركه‌وتنی ئاستی هه‌ویری كۆنكریت و ئاسانكاری بۆ پۆمپ كردن
  • پاراستنی بڵقه‌كانی به‌دیهاتوو

به‌كارهێنان:

  • كۆنكریتی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ڵقه‌كانی سه‌هۆڵێدان و تووانه‌وه‌ی به‌رده‌وام
  • كۆنكریته ئاساییه‌كان بۆ پاراستنی هه‌وای گونجاو
  • كۆنكریتی خاوه‌ن چیمه‌نتۆ به كه‌ڵسی زۆر

ستاندارده‌كان:

  • EN 934    خشته‌ی 2<
  • INSO 2930 خشته‌ی 6

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.