هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 
Carboxal AS40

كه‌تیره‌ی به‌ردی ده‌ستكرد‌یی چیمه‌نتۆیی و گه‌چی له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

 كه‌تیره‌ی به‌ردی ده‌ستكردیی و نوێی له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات كه به نوێترین فۆرمولا و پێشكه‌وتووترین شێواز ، پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ سه‌رخستنی كاریگه‌ری و به‌رگری په‌ستانی كۆنكریت به‌كارده‌هێنریت .

ئه‌م مادده‌یه به هۆی هێزی زۆر بۆ دابه‌زاندنی ئاوی تێكه‌ڵه‌ی كۆنكریت و هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی ئاو له‌سه‌ر چیمه‌نتۆ ، هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دبێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی به‌رگری په‌ستان و دابه‌زاندنی ده‌ڵاندنی كۆنكریت به‌رانبه‌ر هێرشی یۆنی كلۆراید و سولفات و بۆ ئه‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنی ته‌مه‌نی به‌سوود و درێژخایه‌نی كۆنكریت .

جۆری كاردانه‌وه:

 وردیله‌كانی پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر خاوه‌ن یه‌ك له‌قی سه‌ره‌كی و چه‌ند له‌قی ناسه‌ره‌كی دیكه‌ن كه له‌كاتی تێكه‌ڵبوونی ئه‌م مادده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ویری چیمه‌نتۆ ، چینه‌یه‌كی بارگه‌یی ئه‌لكتریكی پێكهاتوو له وردیله‌كانی پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر له ده‌وری ده‌نكۆڵه‌كانی چیمه‌نتۆ ، پێكه‌وه ده‌نووسن و ئه‌مه‌یش له‌ ناو تێكه‌ڵه‌كه ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌نكۆڵه‌كانی چیمه‌نتۆ  له یه‌كترین .

له‌ڕاستیدا به‌رگری واڵایی ( Steric Hindrance effect ) له‌قه ناسه‌ره‌كییه‌كان هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ن ، هه‌روه‌ها هێزی ئاو ڕاكێشان له له‌قی سه‌ره‌كی ده‌بێته هۆكاری ڕاكێشانی وردیله‌كانی گه‌وره‌ی پۆلی كاربۆكسیلات له لایه‌ن ده‌نكۆڵه‌كانی چیمه‌نتۆ و وردیله‌كانی ئاو له ئاستێكی دوورتردا ڕاده‌گیرێت كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری شلبوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی كۆنكریت هه‌تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو . له دوای تێپه‌ڕبوونی كاتی دیاریكراو ، بارگه‌كانی پێكهاتوو به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه ، له به‌رده‌ست نامێنێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی سلامپ و ده‌ستپێكردنی ئاوتێكه‌ڵبوونی چیمه‌نتۆ و به‌دواییدا سه‌ختبوونه‌وه‌ی هه‌ویری چیمه‌نتۆ .

شێوازی به‌كارهێنان:

Carboxal AS 50   پێویسته به كۆنكریتی سازكراو یان به ئاوی تێكه‌ڵه‌كه سه‌ربخه‌ن. گونجاوترین كات ، 5 خوله‌ك پاش تێكه‌ڵكردنی كۆنكریته و پێویسته 5 خوله‌ك له‌دوای سه‌رخستن ، تێكه‌ڵكردن به‌رده‌وام بێت.

له‌ سه‌رخستنی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ چیمه‌نتۆی ویشك رێگری بكه‌ن .

ڕێژه‌ی به‌كارهێنان:

گونجاوترین سنوری به‌كارهێنانی Carboxal AS 50   0.3 هه‌تا 1 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆیه . ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان له پشكنینه‌كان له كارگه و گرێدار له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئاو له‌ سه‌ر چیمه‌نتۆ ، ڕێژه‌ی چیمه‌نتۆ و بێژنگی ده‌نكۆڵه‌كان دیاری ده‌كرێت.

لێژنه‌ی ته‌كنیكی ئه‌لبۆرز كیمیای ئاسیا ئاماده‌ی به‌شداری له‌ ته‌واوی پشكنینه‌كانی كارگه‌ییدایه .

مه‌رجه‌كانی كۆگاكردن:

 Carboxal AS 50   پێویسته له په‌رداخه‌كانی سه‌ره‌كی به درگای داخراو و له سنوری گه‌رمایی 2 هه‌تا 35 پله‌ی سانتیگراد، دوور له تیشكی تاو كۆگا بكرێت. ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌گه‌ر له‌و مه‌رجانه‌دا كۆگا بكرێت هه‌تا 1 ساڵ مه‌ودای به‌كارهێنانی هه‌یه . له پێش به‌كارهێنان تێبینی به‌سه‌ر كاتی به‌رهه‌مهێنانی بكه‌ن.

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی خلیسكی كاڵ یان شیری
pH 7~5
Na2O خوارتر له 0.5٪
ڕێژه‌ی كلۆراید خوارتر له 0.1٪
چڕی 1/1±0/02gr/cm3 
ڕێژه‌ی به‌كارهێنان 0.3 هه‌تا 0.7 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆ

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه ژه‌هراوی یان هه‌ڵگرسێنه‌ری ئاگر نیه . له كاتی به‌كارهێنان له ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن . ئه‌م مادده‌یه خووراكی نیه و له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێست و چاو به زووترین كات به ئاو بیشۆرنه‌وه

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانبابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان‌ ستاندارده‌كانPDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • گاڵۆنه‌‌كان 20 لیتری
  • به‌رمیله‌كان 220 لیتری
  • خه‌زنه‌كان 1000 لیتری
  • ئه‌گه‌ری گوواستنه‌وه به كامیونت و بارسته‌یی به داخوازی كڕیار هه‌یه .

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاو هه‌تا ڕێژه‌ی 40 له‌سه‌دا
  • سه‌رخستنی به‌رگری په‌ستانی كۆنكریت له ته‌مه‌نی سه‌ره‌تایی و كۆتایی
  • سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه‌ی كۆنكریت و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی سازكردنی به‌ردی ده‌ستكردیی
  • كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی چیمه‌نتۆ و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رگری په‌ستان
  • ڕاهێنانی ئاسایی مه‌ڵاتی چیمه‌نتۆیی
  • سه‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری به بێ جودابوونه‌وه و ئاو لێكه‌وتنه‌وه

بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان‌:

  • مه‌ڵاتی چیمه‌نتۆیی
  • به‌ردی ده‌ستكردی له‌سه‌ر بنه‌مای چیمه‌نتۆ یان گه‌چ
  • پارچه‌ هێڵی كۆنكریتی پێش سازكراو
  • سیسته‌می سمنت- پلاست

ستاندارده‌كان:

  • ASTM C494 – Type F
  • INSO 2930 – 1  خشته‌ی 1
  • INSO 2930 –2 خشته‌ی 1-2 و 2-3

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.