هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 
Carboxal AS40

شلكه‌ره‌وه و دابه‌زێنه‌ری ئاو له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر  

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

شلكه‌ره‌وه و دابه‌زێنه‌ری ئاوی تێكه‌ڵه‌ له سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر و هه‌روه‌ها پاراستنی سلامپی كۆنكریت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر، یارمه‌تیده‌ری كۆنكریت به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ره‌كی كۆنكریت به بێ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی گرساندنی سه‌ره‌كی و كۆتایی، گۆڕانكارییه‌ك ده‌ر بكه‌وێت . ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی Carboxal AS50P نزمتره له Carboxal SRJ 572 .

جۆری كاردانه‌وه:

وردیله‌كانی پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر خاوه‌ن یه‌ك له‌قی سه‌ره‌كی و چه‌ند له‌قی ناسه‌ره‌كی دیكه‌ن كه له‌كاتی تێكه‌ڵبوونی ئه‌م مادده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ویری چیمه‌نتۆ ، چینه‌یه‌كی بارگه‌یی ئه‌لكتریكی پێكهاتوو له وردیله‌كانی پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر له ده‌وری ده‌نكۆڵه‌كانی چیمه‌نتۆ ، پێكه‌وه ده‌نووسن و ئه‌مه‌یش له‌ ناو تێكه‌ڵه‌كه ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌نكۆڵه‌كانی چیمه‌نتۆ  له یه‌كترین .

له‌ڕاستیدا به‌رگری واڵایی ( Steric Hindrance effect ) له‌قه ناسه‌ره‌كییه‌كان هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ن ، هه‌روه‌ها هێزی ئاو ڕاكێشان له له‌قی سه‌ره‌كی ده‌بێته هۆكاری ڕاكێشانی وردیله‌كانی گه‌وره‌ی پۆلی كاربۆكسیلات له لایه‌ن ده‌نكۆڵه‌كانی چیمه‌نتۆ و وردیله‌كانی ئاو له ئاستێكی دوورتردا ڕاده‌گیرێت كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری شلبوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی كۆنكریت هه‌تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو . له دوای تێپه‌ڕبوونی كاتی دیاریكراو ، بارگه‌كانی پێكهاتوو به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه ، له به‌رده‌ست نامێنێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی سلامپ و ده‌ستپێكردنی ئاوتێكه‌ڵبوونی چیمه‌نتۆ و به‌دواییدا سه‌ختبوونه‌وه‌ی هه‌ویری چیمه‌نتۆ .

شێوازی به‌كارهێنان:

Carboxal AS 50P   پێویسته به كۆنكریتی سازكراو یان به ئاوی تێكه‌ڵه‌كه سه‌ربخه‌ن و بۆ ماوه‌ی 3 هه‌تا 5 خوله‌ك تێكه‌ڵ بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ كۆنكریتی سازكراو له تراك میكسر سه‌ر ده‌خرێت ، پێویسته ماوه‌ی 5 خوله‌ك له دوای سه‌رخستن ، به خێرایی زۆر تێكه‌ڵ بكرێت. له‌ سه‌رخستنی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ چیمه‌نتۆی ویشك رێگری بكه‌ن .

Carboxal AS 50P به ته‌كنۆلۆژیای نوێ سازكراوه و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری به‌سه‌ر فۆرمولاسیۆنه‌كه‌ی بۆ مه‌رجه‌كانی جۆراجۆر و داخوازییه‌كانی كڕیار هه‌یه. ئه‌م به‌رهه‌مه توانای هه‌یه له ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی 0.3 هه‌تا 1.2 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆ و  هه‌تا 28 پله‌ی سانتیگراد بۆ ماوه‌ی 1 هه‌تا 2 كاتژمێر سلامپی كۆنكریت ڕابگرێت .

به هه‌ڵبژاردنی گونجاوی چیمه‌نتۆ ، دیزاینی گونجاوی تێكه‌ڵه‌ ، بێژنگی ده‌نكۆڵه‌كان ، ده‌توانین ماوه‌ی ڕاگرتنی سلامپی كۆنكریت زۆرتر بكه‌ین .

ڕێژه‌ی به‌كارهێنان:

گونجاوترین سنوری به‌كارهێنانی Carboxal AS 50P   0.3 هه‌تا 1.2 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆیه . ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان له پشكنینه‌كان له كارگه و گرێدار له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئاو له‌ سه‌ر چیمه‌نتۆ ، ڕێژه‌ی چیمه‌نتۆ و بێژنگی ده‌نكۆڵه‌كان دیاری ده‌كرێت.

لێژنه‌ی ته‌كنیكی ئه‌لبۆرز كیمیای ئاسیا ئاماده‌ی به‌شداری له‌ ته‌واوی پشكنینه‌كانی كارگه‌ییدایه .

مه‌رجه‌كانی كۆگاكردن:

Carboxal AS 50P   پێویسته له په‌رداخه‌كانی سه‌ره‌كی به درگای داخراو و له سنوری گه‌رمایی 2 هه‌تا 35 پله‌ی سانتیگراد، دوور له تیشكی تاو كۆگا بكرێت. له ئه‌گه‌ری سه‌هۆڵێدانی ئه‌م به‌رهه‌مه پێویسته هێدی هێدی له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمای چوارچێوه‌كه به تێكه‌ڵكردن سه‌هۆڵه‌كه بتوێننه‌وه.

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی خه‌ست كاڵ یان شیری
pH 6~4
Na2O خوارتر له 1.5٪
ڕێژه‌ی كلۆراید خوارتر له 0.1٪
چڕی 1.08±0.02 gr/cm3
ڕێژه‌ی به‌كارهێنان 0.3 هه‌تا 1.2 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆ

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه ژه‌هراوی یان هه‌ڵگرسێنه‌ری ئاگر نیه . له كاتی به‌كارهێنان له ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن . ئه‌م مادده‌یه خووراكی نیه و له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێست و چاو به زووترین كات به ئاو بیشۆرنه‌وه .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان ستاندارده‌كانPDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • گاڵۆنه‌‌كان 20 لیتری
  • به‌رمیله‌كان 220 لیتری
  • خه‌زنه‌كان 1000 لیتری
  • ئه‌گه‌ری گوواستنه‌وه به كامیونت و بارسته‌یی به داخوازی كڕیار هه‌یه

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاو هه‌تا ڕێژه‌ی 35 له‌سه‌دا
  • سه‌رخستنی به‌رگری په‌ستان و به‌رگری چه‌مانه‌وه‌ی كۆنكریت
  • سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه‌ی كۆنكریت به بێ سه‌رخستنی ئاوی تێكه‌ڵه
  • كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ڕاهێنان به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری كۆنكریت
  • سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی به دابه‌زاندنی ده‌ڵاندن

بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان:

  • كۆنكریتی خۆپته‌وكه‌ره‌وه ( SCC )
  • كۆنكریت به به‌رگری به‌رز و درێژخایه‌نی زۆر
  • ڕژاندنی كۆنكریت له ناوچه گه‌رمه‌سیره‌كان
  • گوواستنوه‌ی كۆنكریت بۆ شوێنی دوور
  • كۆنكریتی درێژخایه‌ن به‌رانبه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك وه‌ك قه‌راخ كه‌نداوی فارس و قه‌راخ به‌نداوه‌كان
  • كۆنكریت به كرده‌وه‌ی باش له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی پودری به‌رد ، میكڕۆسیلیس ، خۆڵه‌مێش و ...
  • ڕژاندنی كۆنكریت به ئامێری پۆمپ كردن
  • ڕژاندنی كۆنكریتی گه‌وره قه‌باره
  • به‌رگری له درزتێكه‌وتنی سارد ( Cool Joint ) له كاتی ڕژاندنی كۆنكریت

ستاندارده‌كان:

  • ASTM C494 – Type F , G
  • INSO 2930 – 1  خشته‌ی 1
  • INSO 2930 –2 خشته‌ی 1-2 و 2-3

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.