هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 
Carboxal AS40

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

مادده‌یه‌كی شلكه‌ره‌وه‌ی كۆنكریت له سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتره كه به به‌كارهێنانی ڕێژه‌یه‌كی نزم شلبوونه‌وه و كرده‌وه‌ی گونجاوی له كۆنكریت یان له مه‌ڵاتی چیمه‌نتۆیی به‌دیده‌هێنێت . ئه‌م به‌رهه‌مه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی سه‌رخستنی به‌رگری په‌ستان و درێژخایه‌نی كۆنكریت .

شێوه‌ی كاردانه‌وه:

له كاتی به‌كارهێنانی Carboxal CL110 ، گروپێكی بارگه‌یی ئانیۆنی له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌كی هایدرۆكاربۆنی كه خۆیشی بارگه‌ییه و خاوه‌ن هه‌ندێك گروپی OHة، په‌یوه‌ندی هه‌یه . كاتێك ئه‌م مادده‌یه به سیسته‌می ئاو – چیمه‌نتۆ ده‌گه‌یێت ، سه‌ری بارگه‌یی ده‌رمانه‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وردیله‌كانی چیمه‌نتۆ ده‌گرێت و به هۆی دوو بارگه‌یی بوونی وردیله‌كان له كۆبوونه‌وه‌یان به‌رگری ده‌كات و شلبوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و سیسته‌مێكی زۆر باشی په‌خشوبڵاوكراو به‌دیدێت .

شێوازی به‌كارهێنان:

Carboxal CL110 پێویسته له دوای 5 خوله‌ك به كۆنكریتی سازكراو یان به ئاوی تێكه‌ڵه‌كه سه‌ربخه‌ن و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك تێكه‌ڵی بكه‌ن. له‌ سه‌رخستنی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ چیمه‌نتۆی ویشك به‌رگری بكه‌ن.

ڕێژه‌ی به‌كارهێنان:

گونجاوترین سنوری به‌كارهێنانی Carboxal CL110 ،  0.3 هه‌تا 1.2 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆیه . ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان له پشكنینه‌كان له كارگه و گرێدار له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئاو له‌ سه‌ر چیمه‌نتۆ ، ڕێژه‌ی چیمه‌نتۆ و بێژنگی ده‌نكۆڵه‌كان دیاری ده‌كرێت.

لێژنه‌ی ته‌كنیكی ئه‌لبۆرز كیمیای ئاسیا ئاماده‌ی به‌شداری له‌ ته‌واوی پشكنینه‌كانی كارگه‌ییدایه .

مه‌رجه‌كانی كۆگاكردن:

Carboxal CL110   پێویسته له په‌رداخه‌كانی سه‌ره‌كی به درگای داخراو و له سنوری گه‌رمایی 2 هه‌تا 35 پله‌ی سانتیگراد، دوور له تیشكی تاو كۆگا بكرێت. له ئه‌گه‌ری سه‌هۆڵێدانی ئه‌م به‌رهه‌مه، پێویسته هێدی هێدی له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمای چوارچێوه‌كه به تێكه‌ڵكردن سه‌هۆڵه‌كه بتوێننه‌وه .

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی قاوه‌یی
pH 7~5
ڕێژه‌ی سولفات خوارتر له 0.5٪
ڕێژه‌ی كلۆراید نییه‌
چڕی 1.05±0.02 gr/cm3
ڕێژه‌ی به‌كارهێنان 0.3 هه‌تا 1.2 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆ

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه ژه‌هراوی یان هه‌ڵگرسێنه‌ری ئاگر نیه . له كاتی به‌كارهێنان له ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن . ئه‌م مادده‌یه خووراكی نیه و له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێست و چاو به زووترین كات به ئاو بیشۆرنه‌وه .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانبابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان ستاندارده‌كانPDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • گاڵۆنه‌كان 20 لیتری
  • به‌رمیله‌كان 220 لیتری
  • خه‌زنه‌كان 1000 لیتری
  • ئه‌گه‌ری گوواستنه‌وه به كامیونت و بارسته‌یی به داخوازی كڕیار هه‌یه

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • سه‌ركه‌وتنی سه‌رنجڕاكێشی به‌رگری په‌ستان و به‌رگری چه‌مانه‌وه‌ی كۆنكریت
  • دابه‌زاندنی ئاوی تێكه‌ڵه بۆ ڕێژه‌ی 15 له‌ سه‌دا
  • سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه‌ی كۆنكریت به بێ سه‌رخستنی ئاوی تێكه‌ڵه
  • سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی به دابه‌زاندنی ده‌ڵاندن

بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان: 

  • ڕژاندنی كۆنكریتی گه‌وره قه‌باره
  • ڕژاندنی كۆنكریت له كه‌ش و هه‌وای گه‌رم
  • ڕژاندنی كۆنكریت به ئامێری پۆمپ كردن
  • كۆنكریتی پێش سازكراو و كۆنكریتی پێش په‌ستێنه‌ر

ستاندارده‌كان:

  • ASTM C494 – Type F
  • INSO 2930 – 1  خشته‌ی 1
  • INSO 2930 –2 خشته‌ی 1-2 و 2-3

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.