هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 
Carboxal SRF521

  شلكه‌ره‌وه‌ی كۆنكریت به تایبه‌تمه‌ندی پاراستنی سلامپ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

Carboxal SRTS 50 به‌رهه‌مێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتره كه تایبه‌تمه‌ندی پاراستنی سلامپ و كرده‌وه‌ی هه‌یه و ده‌بێته هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی كۆنكریتی تایبه‌ت بۆ پسپۆڕان و ئه‌ندازیاران. ئه‌م مادده‌یه هه‌روه‌ها بۆ كارگه‌كانی كۆنكریتی ئاماده كراو كه ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی كۆنكریت بۆ شوێنێكی دووریان هه‌یه به پاراستنی هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ره‌تایی و كۆتایی كۆنكریت ، زۆر گونجاوه.

شێوه‌ی كاردانه‌وه:

 له كاتی به‌كارهێنانی Carboxal SRTS 50 ، گروپێكی بارگه‌یی ئانیۆنی له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌كی هایدرۆكاربۆنی كه خۆیشی بارگه‌ییه و خاوه‌ن هه‌ندێك گروپی OHة، په‌یوه‌ندی هه‌یه . كاتێك ئه‌م مادده‌یه به سیسته‌می ئاو – چیمه‌نتۆ ده‌گه‌یێت ، سه‌ری بارگه‌یی ده‌رمانه‌كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وردیله‌كانی چیمه‌نتۆ ده‌گرێت و به هۆی دوو بارگه‌یی بوونی وردیله‌كان له كۆبوونه‌وه‌یان به‌رگری ده‌كات و شلبوونه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و سیسته‌مێكی زۆر باشی په‌خشوبڵاوكراو به‌دیدێت .

 شێوازی به‌كارهێنان:

Carboxal SRTS 50 پێویسته له دوای 5 خوله‌ك به كۆنكریتی سازكراو یان به ئاوی تێكه‌ڵه‌كه سه‌ربخه‌ن و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك تێكه‌ڵ بێت. له‌ سه‌رخستنی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ چیمه‌نتۆی ویشك رێگری بكه‌ن .

ڕێژه‌ی به‌كارهێنان:

گونجاوترین سنوری به‌كارهێنانی Carboxal SRTS 50  0.5 هه‌تا 1.5 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆیه . ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان له پشكنینه‌كان له كارگه و گرێدار له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئاو له‌ سه‌ر چیمه‌نتۆ ، ڕێژه‌ی چیمه‌نتۆ و بێژنگی ده‌نكۆڵه‌كان دیاری ده‌كرێت.

لێژنه‌ی ته‌كنیكی ئه‌لبۆرز كیمیای ئاسیا ئاماده‌ی به‌شداری له‌ ته‌واوی پشكنینه‌كانی كارگه‌ییدایه .

مه‌رجه‌كانی كۆگاكردن:

 Carboxal SRTS 50    پێویسته له په‌رداخه‌كانی سه‌ره‌كی به درگای داخراو و له سنوری گه‌رمایی 2 هه‌تا 35 پله‌ی سانتیگراد، دوور له تیشكی تاو كۆگا بكرێت. له ئه‌گه‌ری سه‌هۆڵێدانی ئه‌م به‌رهه‌مه پێویسته هێدی هێدی له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمای چوارچێوه‌كه ، به تێكه‌ڵكردن سه‌هۆڵه‌كه بتوێننه‌وه .

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه. 

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی خه‌ستی كاڵ یان شیری
pH 7~5
Na2O خوارتر له 1.5٪
ڕێژه‌ی كلۆراید خوارتر له 0.1٪
چڕی 1/10±0/02 gr/cm3
ڕێژه‌ی به‌كارهێنان 0.5 هه‌تا 1.5 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆ

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه ژه‌هراوی یان هه‌ڵگرسێنه‌ری ئاگر نیه . له كاتی به‌كارهێنان له ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن . ئه‌م مادده‌یه خووراكی نیه و له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێست و چاو به زووترین كات به ئاو بیشۆرنه‌وه .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانبابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان ستاندارده‌كانPDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • گاڵۆنه‌‌كان 20 لیتری
  • به‌رمیله‌كان 220 لیتری
  • خه‌زنه‌كان 1000 لیتری
  • ئه‌گه‌ری گوواستنه‌وه به كامیونت و بارسته‌یی به داواكاری كڕیار هه‌یه .

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • سه‌ركروتنی سه‌رنجڕاكێشی به‌رگری په‌ستان و به‌رگری چه‌مانه‌وه‌ی كۆنكریت
  • پاراستنی كرده‌وه‌ی كۆنكریت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به بێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرساندنی سه‌ره‌تایی و كۆتایی كۆنكریت
  • دابه‌زاندنی ئاوی تێكه‌ڵه بۆ ڕێژه‌ی 35 له‌ سه‌دا
  • به‌رگری له ئاو لێكه‌وتنه‌وه و جودابوونه‌وه‌ی كۆنكریت
  • سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی به هۆی دابه‌زاندنی ده‌ڵاندن
  • سه‌ركه‌وتنی به‌رگری په‌ستانی سه‌ره‌تایی و كۆتایی
  • سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه و دابه‌زینی نرخی كۆنكریت

بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان:

  • ڕژاندنی كۆنكریتی زل قه‌باره
  • ڕژاندنی كۆنكریت له كه‌ش و هه‌وای گه‌رم
  • ڕژاندنی كۆنكریت به ئامێری پۆمپ كردن
  • كۆنكریتی پێش سازكراو و كۆنكریتی پێش په‌ستێنه‌ر
  • كۆنكریت به به‌رگری په‌ستانی زۆر به‌رز و دژه ته‌قینه‌وه
  • كۆنكریتی خۆ پته‌وكه‌ره‌روه SCC

ستاندارده‌كان:

  • ASTM C494 – Type G , S
  • INSO 2930 – 1  خشته‌ی 1
  • INSO 2930 –2 خشته‌ی 1-2 و 2-3

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.