هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 

ژێلی میكڕۆسیلیس له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر به تایبه‌تمه‌ندی به‌نداوكردن و  پاراستنی سلامپ

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

 Silica pcs FD7 به‌رهه‌مێكی گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی و دابه‌زاندنی ده‌ڵاندنی كۆنكریته. له ئاوێته‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له شلكه‌ره‌وه‌ی كۆنكریت له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر  به‌كارهێنراوه.. میكڕۆسیلیس هۆكاری سه‌ركه‌وتنی چڕی كۆنكریته و به‌رامبه‌ر هێرشی یۆنه هێرشبه‌ره‌كان وه‌ك كلۆر و سولفات ، كۆنكریت ده‌پارێزێت . ژێلی میكڕۆسیلیس به‌هۆی به‌رده‌ستبوونی میكڕۆسیلیس و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو له‌سه‌ر چیمه‌نتۆ ده‌بێته هۆكاری سه‌ركه‌وتنی سه‌رنجڕاكێشی به‌رگری په‌ستان و به‌رگری ڕاكێشان و چه‌مانه‌وه‌ی كۆنكریت

شێوه‌ی كاردانه‌وه:

میكڕۆسیلیس مادده‌یه‌كی پۆزۆڵانییه و زۆرجار جێگرێكی باش و گونجاو بۆ چیمه‌نتۆیه. كرده‌وه‌ی میكڕۆسیلیس وه‌ك چیمه‌نتۆیه و له ئاوێته‌‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئاو و هایدرۆكسایدی كه‌لسیۆم كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و سیلیكاتی كه‌لسیۆمی سه‌خت به‌دیده‌هێنێت كه‌وا له سه‌ختبوونه‌وه‌ی كۆنكریت و سه‌ركه‌وتنی به‌رگری په‌ستان به‌شداره . ژێلی میكڕۆسیلیس تێكه‌ڵه‌یه‌كه له میكڕۆسیلیس و شلكه‌ره‌وه‌ی كۆنكریت له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلی كاربۆكسیلات ئێتر كه جگه‌له تایبه‌تمه‌ندی میكڕۆسیلیس ، به هۆی ڕۆلی تایبه‌تمه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن شلكه‌ره‌كه ، دابه‌زاندنی ئاوی تێكه‌ڵه‌ و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رگری ده‌ڵاندنی كۆنكریتیش به‌دیدێت .

شێوازی به‌كارهێنان:

Silica pcs FD7 به كۆنكریتی ئاماده‌كراو یان به ئاوی تێكه‌ڵه سه‌ربخه‌ن و بۆ ماوه‌ی 3 هه‌تا 5 خوله‌ك تێكه‌ڵكردن به‌رده‌وام بێت. له‌ ئه‌گه‌ری گونجاو نه‌بوونی كرده‌وه‌ی كۆنكریت بێ ئه‌م مادده‌یه واباشتره ئه‌م مادده‌یه له ناو خه‌زنی ئاوی ئامێری به‌چینگ ، تێكه‌ڵی ئاو بكه‌ن و له كۆنكریته‌كه‌دا به‌كاریبهێنن و بۆ ماوه‌ی 2 هه‌تا 5 خوله‌ك تێكه‌ڵكردن به‌رده‌وام ڕابگرن.

ڕێژه‌ی به‌كارهێنان:

ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی Silica pcs FD7  ، 3 هه‌تا 10 له‌سه‌دی كێشی چیمه‌نتۆ له هه‌ر یه‌ك متری شه‌شپاڵۆی كۆنكریت، پێشنیار ده‌كرێت . بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی ته‌واو پێویسته پشكنین له‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌ی پشكنیی بكرێت و ڕێژه‌ی گونجاو ته‌رخان بكرێت.

مه‌رجه‌كانی كۆگاكردن:

 دوور له تیشكی تاو و له جێگای ویشك كۆگا بكرێت .

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤهشرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی خه‌ستی بۆر
ڕێژه‌ی كلۆراید نزمتر له 0.1٪
چڕی 1.05---1.1  gr/cm3
پله‌ی سه‌هۆڵێدان 2 پله‌ی سانتیگراد

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه ژه‌هراوی یان هه‌ڵگرسێنه‌ری ئاگر نیه . له كاتی به‌كارهێنان له ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن . ئه‌م مادده‌یه خووراكی نیه و له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێست و چاو به زووترین كات به ئاو بیشۆرنه‌وه .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانبابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان PDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • سه‌تڵه‌كان 18 كیلۆگرام
  • به‌رمیله‌كان 220 كیلۆگرام
  • خه‌زنه‌كان 1060 كیلۆگرام

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • به‌رگری له درزتێكه‌وتنی به‌ده‌ستهاتوو له كرده‌وی گه‌رمایی
  • سه‌ركه‌وتنی به‌رگری په‌ستان و ڕووشاندنی كۆنكریت
  • سه‌ركه‌وتنی به‌رگری به‌رامبه‌ر یۆنه هێرشبه‌ره‌كان
  • دابه‌زاندنی ده‌ڵاندن و سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌نی
  • سه‌ركه‌وتنی كرده‌وه‌ی كۆنكریت به بێ‌ به‌كارهێنانی شلكه‌ره‌وه
  • به‌رگری له ژه‌نگهێنانی شیشه‌كان و لاپه‌ڕه‌ پۆڵاییه‌كان

بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان:

  • كۆنكریتی پڕ هێز
  • كه‌ناڵه‌كانی ئاو و كۆنكریتی به‌رامبه‌ر ڕووشاندن
  • پێكهاته‌ی خه‌زنی گه‌وره‌ی ئاو
  • پاركینگه‌كان ، به‌نداوه‌كان ، وێسته‌گه‌كان ، فرۆكه‌خانه‌كان و پێكهاته‌كانی قه‌راغ ئاو
  • كۆنكریتی به‌رامبه‌ر سه‌هۆڵێدان و تووانه‌وه‌ی به‌رده‌وام
  • كۆنكریتی به‌رامبه‌ر هێرشی یۆنه هێرشبه‌ره‌كان

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.