هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 

دژه‌ سه‌هۆڵ و خێراكه‌ره‌وه‌ی گرساندنی كۆنكریت

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

Sohal AB370 مادده‌یه‌كی شله‌یی خێراكه‌ره‌وه‌ی گرساندنی كۆنكریته كه بۆ پاراستنی كۆنكریت به‌رامبه‌ر سه‌رما و سه‌هۆڵێد‌ان به‌كارده‌هێنرێت. 

شێوه‌ی كاردانه‌وه:

 چیمه‌نتۆ مادده‌یه‌كه كه‌وا له‌ كاتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاو به‌پێی كاردانه‌وه‌ی تێكه‌ڵبوونی ئاو ، به‌ئارامی‌ گرساندن و  سه‌ختبوونه‌وه‌ی لێده‌رده‌كه‌وێت . ئه‌م قۆناغه له پله‌ گه‌رماكانی ڕێر 5 پله‌ی سانتیگراد سست ده‌بێته‌وه . ئاوتێكه‌ڵبوونی چیمه‌نتۆ كرده‌وه‌یه‌كی به‌دیهێنه‌ری گه‌رمایه و له ئه‌گه‌ری سه‌رخستنی مادده یارمه‌تیده‌ره‌كان وه‌ك دژه سه‌هۆڵ ، كاردانه‌وه‌ی ئاوتێكه‌ڵبوون به خێرایی ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێته هۆكاری به‌رگری كردن له سه‌هۆڵێدان. مادده‌ی دژه سه‌هۆڵ له‌ڕاستیدا مادده‌یه‌كی خێراكه‌ره‌وه‌ی ئاوتێكه‌ڵبوونی چیمه‌نتۆیه و له‌گه‌ڵ ئاسانكارییه‌كانی دیكه وه‌ك گه‌رمكردنی كه‌ره‌سه‌كانی كۆنكریت ، هۆكاری به‌ده‌ستهێنانی به‌رگری په‌ستانی گونجاو له كه‌ش و هه‌وای سارد دایه . 

شێوازی به‌كارهێنان:

سه‌ره‌تا ڕووی قاڵبه‌كان له به‌فر ده‌سڕینه‌وه و گه‌رمای ئاوی به‌كارهێنراو له تێكه‌ڵه‌كه هه‌تا 15 پله‌ی سانتیگراد به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌نكۆڵه‌كانیش پێویسته له به‌فر و سه‌هۆڵ بپارێزرێت ، پاش ئه‌مه مادده‌ی دژه سه‌هۆڵ به كۆنكریت به ڕێژه‌ی دیاریكراو له خشته‌ی خواره‌وه  ، سه‌ر ده‌خه‌ین .

ڕێژه‌ی به‌كارهێنان:

گه‌رمای چوارچێوه‌كه به‌پێی سانتیگراد ڕێژه‌ی به‌كارهێنان به‌پێی كێشی چیمه‌نتۆ
0< ∆ < 5 0.3 ~0.6%
-5< ∆ < 0 0.6 ~ 1%
-10< ∆ < -5 1 ~ 2%
∆ < -10 2 ~ 3%

مه‌رجه‌كانی كۆگاكردن:

پێویسته له په‌رداخه‌كانی سه‌ره‌كی به درگای داخراو و له سنوری گه‌رمایی 10 هه‌تا 30 پله‌ی سانتیگراد، كۆگابكرێت.

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی  قاوه‌یی
ڕێژه‌ی كلۆراید نییه‌
PH 5--7
چڕی 1.24 ± 0.1  gr/cm3 کلراید

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه ژه‌هراوی یان هه‌ڵگرسێنه‌ری ئاگر نیه . له كاتی به‌كارهێنان له ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرن . ئه‌م مادده‌یه خووراكی نیه و له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێست و چاو به زووترین كات به ئاو بیشۆرنه‌وه .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانستاندارده‌كانPDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • گاڵۆنه‌كان 20 لیتری
  • به‌رمیله‌كان 220 لیتری
  • خه‌زنه‌كان 1000 لیتری
  • ئه‌گه‌ری گوواستنه‌وه به كامیونت و بارسته‌یی به داواكاری كڕیار هه‌یه .

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • خێراكردنه‌وه‌ی گرساندنی سه‌ره‌تایی چیمه‌نتۆ
  • به‌رگری له سه‌هۆڵێدان له مه‌رجی كه‌ش و هه‌وای سارد
  • توانای دیزاینی گونجاو به سه‌رخستن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده‌كه
  • توانای به‌رده‌وامی ڕژاندنی كۆنكریت له كه‌ش و هه‌وای سارد
  • توانای لابردنی قاڵبه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتتر

ستاندارده‌كان:

  • ASTM C494 – Type M
  • BS 5057

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.