هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 

پودری به‌نداوكردن به‌توانای په‌رشبوونه‌وه به ته‌كنۆلۆژیای كریستاڵی

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

  Penoseal پودرێكی ئاماده‌ی به‌نداوكردن به‌توانای په‌رشبوونه‌وه بۆ پێكهاته كۆنكریتییه‌كانه كه توانای به‌كارهێنانی به‌شێوه‌ی دۆ ، پشاندن یان پودری ویشك له‌سه‌ر ڕووكاری دیاریكراو هه‌یه.

جۆری كاردانه‌وه:

له‌دوای به‌كارهێنانی ئه‌م مادده‌یه، ئاو له‌گه‌ڵ مادده‌ كیمیاییه‌كانی تایبه‌ت كه‌وا له تێكه‌ڵه‌ی Penoseal به‌رده‌ستن، له‌ناو تێكه‌ڵه‌ی كۆنكریت كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت و به ملوێن كریستاڵی درێژ وه‌ك ده‌رزی پێكده‌هێنن . ئه‌م كریستاڵانه بۆ قووڵایی كۆنكریت ده‌چن و به‌رده‌وام رێگری له هاتنی ئاو بۆ سكۆڵه‌ موولووه‌كان ، درزه‌كان و قه‌ڵه‌شه‌كان ده‌كه‌ن .   

شێوازی به‌كارهێنان:

Penoseal پێویسته به ڕێژه‌ی 2.5 به‌رانبه‌ر 1 له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بێت (25 به‌ش پودر و 10 به‌ش ئاو). له‌دواییدا به فڵچه‌یه‌كی تایبه‌ت و به‌شێوه‌ی لێدان و جووڵه‌ی هه‌ڵسوڕاندن ، ڕووكاری كۆنكریته‌كه به ئه‌ستوری  0.8 kg/m2  بۆ هه‌ر چینه‌یه‌ك ، داپۆشن . بۆ دڵنیایی له داپۆشینی ته‌واوی ڕووكاره‌كه ، لێدانی دوو چینه‌ پێشنیار ده‌كرێت. چینه‌ی دووه‌م پێویسته  6 هه‌تا 24 كاتژمێر له‌دوای لێدانی چینه‌ی یه‌كه‌م لێبدرێت .  ڕووكاری دیاریكراو له‌دوای چینه‌ی دووه‌م بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له هاتوچوو و سه‌هۆڵێدان و بارینی باران بپارێزن . پاراستن بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ڕابگرن . له به‌كارهێنانی ئه‌م مادده‌یه له‌سه‌ر ڕووكار به پله‌ گه‌رمای 5 پله‌ی سانتیگراد دووری بكه‌ن .

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

ئاگاداری : ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ به‌كارهێنان و به‌نداوكردنی درزه‌كان و قه‌ڵه‌شه‌كانی پێكهاته‌یه‌كی سه‌قامگیری كۆنكریتیه  و بۆ پێكهاته‌ی خاوه‌ن جوڵانه‌وه‌ و یان له‌رزێنه ڕه‌نگه زۆر گونجاو نه‌بێت. هه‌روه‌ها له جێگایه‌ك وا جوانكاری كۆنكریت گرینگه، به ده‌سته‌وبه‌ری به‌كاربهێنرێت چوونكه ڕه‌نگه تووشیاری ڕه‌نگ گۆڕان ببێت .

 

نیشانیی ته‌كنیكی:

 

نیشانیی شرۆڤه
زۆرینه‌ی زه‌ختی هایدرۆستاتیكی تاقه‌ت پرووكێن 140 m
ڕاده‌ی ئاسایی په‌رشبوونه‌وه‌ی كریستاڵ 2 mm/week
ڕوخسار پودرێكی تۆخ
چڕی 1.25 gr/cm3
PHی تێكه‌ڵ له‌ ئاو 13
ماوه‌ی كارلێهاتوویی (له 20 پله‌ی سانتیگراد) به شێوه‌ی دۆ 60 خووله‌ك
ماوه‌ی كارلێهاتوویی (له 20 پله‌ی سانتیگراد) به شێوه‌ی پودر 30 خووله‌ك
ماوه‌ی گرساندن (له 20 پله‌ی سانتیگراد) به شێوه‌ی دۆ 5 كاتژمێر
ماوه‌ی گرساندن (له 20 پله‌ی سانتیگراد) به شێوه‌ی پودر 3 كاتژمێر

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه‌ خاوه‌ن چیمه‌نتۆی پۆرتلانده و پێویسته له جێگای ویشك و فێنك به زۆرینه‌ی گه‌رمای 35 پله‌ی سانتیگراد ، بپارێزرێت . له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاو یان ئاره‌قه‌ی جه‌سته كاردانه‌وه‌ی ئه‌سیدی ده‌بێت  . له كاتی به‌كارهێنان ، ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو به‌كاربهێنن

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانبابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان PDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • پاكه‌ته‌كان 25 كیلۆگرام

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتوو و ئه‌رخایه‌نی به‌نداوی كریستاڵی
  • پاشكه‌وتی نرخی ئه‌ندامانی پسپۆڕ
  • پاشكه‌وتی نرخی چاكسازی له سیسته‌مه كۆنه‌كانی به‌نداوكردن
  • پێویستی به چاكسازی یان گۆڕین نییه‌
  • به‌هێزبوون به‌رانبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی به‌قووه‌تی گه‌رما
  • به‌رگری له شیشه‌كان به‌رانبه‌ر ژه‌نگهێنان
  • گونجابوون بۆ پێكهاته‌كانی ژێرزه‌وی وه‌ك كه‌ناڵه‌كان و خه‌زنه‌كانی ئاو
  • به‌رگری به‌هێز به‌رانبه‌ر زه‌ختی هایدرۆستاتیكی
  • به‌دیهێنانی كۆنكریتی به‌نداو له درزه‌كان
  • به‌رگری به‌رانبه‌ر ئاوی خاوه‌ن كلۆر و ئاوی سوێر

بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان:

  • چاكسازی كۆنكریتی كۆن و نوێ
  • به‌نداوكردنی پێكهاته‌ی پاركینگ و مه‌له‌وانگه‌كان و چاڵی مه‌سعه‌ده‌كان
  • پانایی سه‌ر پرده‌كان

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.