هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 

پودری سه‌ختكه‌ره‌وه‌ی ڕووكاری كۆنكریت

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

    Sahand C325تێكه‌ڵه‌یه‌كی پودری ئاماده‌یه كه بۆ سه‌ختكردنه‌وه‌ و پته‌وكردنه‌وه‌ی ڕووكاری كۆنكریت و سه‌رخستنی هێزی ڕووكاره‌كه به‌رامبه‌ر ڕووشاندن و هاڕاندن گه‌ڵاڵه‌ دراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه پێكهاته له ده‌نكۆڵه‌ی به‌هێز كه خاوه‌ن بێژنگی تایبه‌تییه بۆ سه‌رخستنی هێزی به‌رگری به‌رامبه‌ر هاڕاندن و ڕووشاندن .

شێوازی به‌كارهێنان:

Sahand C325 له ئاستی ئاساییدا به ئه‌ستوری یه‌كده‌ست و 5 كیلۆگرام بۆ هه‌ر 1 متری چوارگۆش بۆ ڕووكاره‌كه پشانده ده‌كرێت. وا باشتره پێش به‌كارهێنان ڕووكاره‌كه بۆ پارچه‌كانی یه‌كسان دابه‌ش بكرێت تاوه‌كو ڕاده‌ی به‌كارهێنان دیاری بكرێت. باشترین ماوه‌ی به‌كارهێنانی Sahand C325 كاتێكه به‌هۆی هاتوچووی مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووكاره‌كه قوڵاییه‌ك به ئه‌ستوری 2 هه‌تا 6 میلیمتر به‌دیدێت، هه‌روه‌ها ئاوێك كه به‌هۆی  ئاولێكه‌وتنه‌وه‌ی ڕووكاره‌كه كۆبووه‌ته‌وه ، ببێ به هه‌ڵم. دواجار  Sahand C325 به قۆناغه‌كانی خواره‌وه به‌كاربهێنرێت .

  • سه‌ره‌تا مادده پودرییه‌كه به ڕاده‌ی 3 kg/m2 پشانده بكرێت. له‌دوای ئه‌وه كه به‌هۆی ئاوڕاكێشانی پوده‌كه ڕه‌نگی هه‌ڵگه‌ڕا وا باشتره به ماڵه‌كێشان ڕووكاره‌كه لووس بكرێت .
  • خێرا له‌دوای ماڵه‌كێشی سه‌ره‌تایی ، 2 kg/m2 پودری دیكه بۆ ڕووكاره‌كه پشانده بكرێت. ئاگادار بن كه گۆشه‌ی پشاندنه‌كه وه‌ك قۆناغی پێشوو بێت. له‌دوای هه‌ڵگه‌ڕانی ڕه‌نگ ماڵه‌كێشی كۆتایی ئه‌نجام بدرێت .

 

شێوازی كۆگاكردن:

ئه‌م مادده‌یه پێویسته له‌ناو پاكه‌ته‌كانی سه‌ره‌كی خۆی به درگای داخراو  و له‌ پله‌ گه‌رمای 5 هه‌تا 35 پله‌ی سانتیگراد دوور له شێ ، كۆگا بكرێت . ماوه‌ی به‌كارهێنانی بۆ 1 ساڵ به‌رده‌وامه .

ئاگاداری :

كۆنكریتێك كه‌وا Sahand C325 له‌سه‌ری پشانده ده‌كرێت ، پێویسته خاوه‌ن مینیمه‌م 300 كیلۆگرام چیمه‌نتۆ له‌ یه‌ك متری شه‌شپاڵۆ بێت . میكس دیزاینی تێكه‌ڵه‌كه پێویسته خاوه‌ن مینیمه‌می جودابوونه‌وه و ئاولێكه‌وتنه‌وه بێت .

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار پودرێكی تۆخ
سه‌ركه‌وتنی به‌رگری هاڕاندن و ڕووشاندن 200 ٪
به‌رگری په‌ستانی 28 ڕۆژه BS1881-116 70 MPa
سه‌ختی كه‌ره‌سه هاوكێش له‌گه‌ڵ Mohs –BS812 8

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

ئه‌م مادده‌یه‌ ژه‌هراوی نییه به‌ڵام له كاتی به‌كارهێنان ، ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو به‌كاربهێنن .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانبابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان PDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • پاكه‌ته‌كان 25 كیلۆگرام

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • ئاماده‌ی به‌كارهێنانه
  • له‌دوای به‌كارهێنان ڕووكارێكی سه‌خت به‌دیدێنێت
  • چه‌سپاندنێكی زۆر باشی به كۆنكریت هه‌یه
  • به‌دیهێنانی ڕووكارێكی به‌هێز به‌رامبه‌ر گازۆڵ و ڕۆن
  • توانای هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ به‌كه‌یفی كڕیار

بابه‌ته‌كانی به‌كارهێنان:

  • سازكردنی كه‌فه‌كان له وێستگه‌كانی وزه
  • سازكردنی كه‌فه‌كان له پیشه‌سازی و پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و گاز
  • پاركینگه‌كان
  • ئاژه‌ڵدارییدكان
  • به‌نده‌ره‌كان و كۆگاكان
  • فرۆكه‌خانه‌كان و ترمیناڵه‌كان

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.