هه‌ڵبژارده‌ی هه‌میشه‌یی     سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام

 

ڕۆنی قاڵب له‌سه‌ر بنه‌مای گیراوه‌ی نه‌وتی

شرۆڤه‌ی به‌رهه‌م:

Robic A70 شله‌یه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر بنه‌مای گیراوه‌ی نه‌وتی بۆ جوداكردنه‌وه‌ی كۆنكریت له قاڵب و به‌ده‌ستهێنانی ڕووكارێكی زۆر لووسه. Robic A70 بۆ به‌كارهێنان له قاڵبی چێوی و پۆلیمێری گه‌ڵاڵه‌ دراوه.

جۆری كاردانه‌وه:

A70 له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵقه‌كانی هه‌وای گیرۆده‌ی نێوان ڕووكاری كۆنكریت و قاڵبه‌كه ، ده‌بێته به‌دیهێنانی ڕووكارێكی لووس و گونجاو ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاسانكاری جودابوونه‌وه‌ی قاڵبه‌كه له كۆنكریت هۆكاری ساكاربوونی كاره‌كه ده‌بێت.

شێوازی به‌كارهێنان:

له پێش به‌كارهێنانی Robic A70 ، پێویسته ڕووكاری قاڵبه‌كه له هه‌ر جۆره پیسبوون و تۆز و چه‌وری و مادده‌ كیمیاییه‌كان و مادده‌ كانزاییه‌كان خاوێن بكرێته‌وه . به زووترین كات Robic A70 به فڵچه یان پشاندن له یه‌ك یان دوو چینه‌ی زۆر ناسك له ڕووكاری قاڵبه‌كه بدرێت . له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی قاڵبی چێوی وا باشتره چینه‌ی یه‌كه‌م زووتر لێبدرێت چوونكه ئه‌گه‌ری ڕاكێشانی له‌لایه‌ن چێوه‌كه هه‌یه ، له‌دواییدا چینه‌ی دووه‌م لێبدرێت . له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه له كونجه‌كان به‌رگری بكه‌ن .

ڕاده‌ی داپۆشین:

یه‌ك لیتری  Robic A70 به شێوه‌ی پشاندن ، گرێدار له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی قاڵبه‌كه ، 30 هه‌تا 70 متری چوارگۆشه داده‌پۆشێنێت . بۆ قاڵبی چێوی ئه‌م ڕاده‌یه ڕه‌نگه نزمتر بێ.

شێوازی كۆگاكردن:

ئه‌م مادده‌یه پێویسته له‌ناو كۆگاكان دوور له تیشكی تاو و پله‌ گه‌رمای زۆر ، بپارێزرێت. Robic A70 توانای ئاگرلێكه‌وتنه‌وه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته وه‌ك مادده‌ ئاگرهه‌ڵگرسێنه‌ره‌‌كان ، چاودێری بكرێت.

پشتگیری و خزمه‌ته‌كانی ئێمه:

گروپی ته‌كنیكی ئه‌لبورز كیمیای ئاسیا بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و هاوكاری پێویست بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی دروستی به‌كارهێنان ، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ كڕیاره به‌ڕێزه‌كانه.

نیشانیی ته‌كنیكی:

نیشانیی شرۆڤه
ڕوخسار شله‌یه‌كی قاوه‌یی
چڕی 0.85 gr/cm3
ڕێژه‌ی كلۆراید نییه
پله‌ گه‌رمای ئاگرلێكه‌وتنه‌وه 66 پله‌ی سانتیگراد
پله‌ گه‌رمای سه‌هۆڵێدان 10 پله‌ ژێر سفر پله‌ی سانتیگراد

بابه‌ته‌كانی پارێزگاری:

له كاتی به‌كارهێنانی Robic A70  ، ده‌ستكێش و ماسكی گونجاو به‌كاربهێنن . ئه‌م مادده‌یه توانای ئاگر لێكه‌وتنه‌وه‌ی هه‌یه ،خووراكیش نییه .

به‌سته‌كی و بارگرانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانPDF

به‌سته‌كی و بارگرانی:

  • گالۆنه‌كان 22 لیتری
  • به‌رمیله‌كان 220 لیتری

تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:

  • به‌دیهێنانی ڕووكارێكی جوان و لووس
  • ئاسانكاری جودابوونه‌وه‌ی قاڵبه‌كه له كۆنكریت
  • ئاسانكاری بۆ سڕینه‌وه‌ی قاڵبه‌كان
  • سه‌ركه‌وتنی ته‌مه‌نی قاڵبه‌كه

بۆ داگرتنی PDFی فایله‌كه ، له‌سه‌ر ئه‌م دوگمه‌یه كلیك بكه‌ن

داگرتنی كه‌ته‌لۆگ

 

 

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه

88680001 (021)

ئێران ، تاران ، شارۆچكه‌ی غه‌رب ، بولواری ده‌ریا
شه‌قامی موته‌هه‌ری باكوری ، كۆڵانی شه‌هید عیساپور ژماره‌ی 23

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

© Copyright 2019 Alborz Gulf. All Rights Reserved. Design by mosallas

   

Please publish modules in offcanvas position.